ضمن برنامج اللقاءات الدورية والاستماع بشكل مباشر لملاحظاتهم وتلبية طلباتهم وزير العدل د. خالد شواني يستقبل المواطنين في مقر الوزارة
في إطار برنامج الوزارة، استقبل معالي وزير العدل د. خالد شواني مجموعة من المواطنين في مقر الوزارة. يأتي هذا اللقاء ضمن نهجه الثابت بالتواصل المباشر معهم، والاستماع إلى ملاحظاتهم واحتياجاتهم، مع توجيه الدوائر المعنية بحل المشكلات التي تواجههم، وذلك وفق الضوابط القانونية المعمول بها.
بعد الاستماع إلى شكاوى المواطنين، أصدر السيدالوزير توجيهات واضحة إلى الدوائر العدلية لتسهيل إنجاز المعاملات وتيسير الإجراءات بما ينسجم مع متطلبات البرنامج الحكومي. كما دعا المواطنين إلى الاستفادة من وسائل التواصل المختلفة، سواء عبر قسم شؤون المواطنين، الصناديق المخصصة في الدوائر، أو المنصة الإلكترونية الرسمية، على أن تتم معالجة الطلبات والشكاوى خلال مدة أقصاها 15 يوماً.
وفي ختام اللقاء، أكد د. شواني أن استمرار فتح الأبواب أمام المواطنين يسهم في الكشف عن المخالفات ومعالجة حالات التقصير، مشيراً إلى أن هذا النوع من التواصل المباشر يعزز ثقة المواطن بالحكومة ويعكس التزام الوزارة بخدمة المجتمع.
قسم الإعلام والاتصال الحكومي
2 تشرين الأول 2024
د.خالید شوانی وەزیری داد لە چوارچێوەی بەرنامەی دیدارەکانی خولی لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە هاوڵاتیان دەکات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ گوێبیستی سەرنجەکانیان بێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات
بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری داد لەچوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتدا،لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە ژمارەیەک هاوڵاتی کرد ئەم دیدارە لە چوارچێوەی نەریتە بەردەوامەکەیدایە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان دەکات، وگوێبیستی تێبینی و پێداویستییەکانیان دەبێت، لە هەمان کاتدا ئاڕاستەکردنی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەپێی مەرجە یاساییە کارپێکراوەکان.
دوای گوێگرتن لە سکاڵای هاووڵاتیان، جەنابی وەزیر ڕێنمایی ڕوونی بۆ فەرمانگەکانی دادیی دەرکرد بۆ ئاسانکاری ڕاییکردنی مامەڵەکان و سووکردنەوەی ڕێکارەکان بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی بەرنامەی حکومەت. هەروەها داوای لەهاوڵاتیان کرد سوود لە ئامرازە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیکردن وەربگرن، چ لە ڕێگەی بەشی کاروباری هاووڵاتییانەوە بێت، یان لە ڕێگەی سندووقی تایبەت لەفەرمانگەکان ،یان لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی فەرمی بێت، بەمەرجێک کە داواکاری و سکاڵاکان لە ماوەی 15 ڕۆژدا جێبەجێ بکرێن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا د. شوانی تەئکیدیکردەوە بەردەوامیی واڵا کردنەوەی دەرگاکان بەڕووی هاوڵاتیاندا بەشدارە لە ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکان و چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی کەمتەرخەمی، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم جۆرە پەیوەندییە ڕاستەوخۆیە متمانەی هاوڵاتیان بە حکومەت بەرزدەکاتەوە و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی وەزارەتە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا.