وزير العدل يلتقي رئيس مجلس محافظة النجف الأشرف ويوجه باستحداث ملاحظيتي تسجيل عقاري في المشخاب والعباسية خدمة لاهالي القضائين
ضمن جولته في محافظة النجف الأشرف، التقى معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني رئيس مجلس المحافظة الدكتور حسين العيساوي وأعضاء المجلس، حيث جرى خلال اللقاء بحث سبل تعزيز التعاون المشترك بين وزارة العدل والحكومة المحلية ومجلسها، بما ينعكس إيجاباً على تطوير الواقع العدلي وتحسين جودة الخدمات المقدمة للمواطنين.
وناقش الجانبان التحديات التي تواجه عمل الدوائر العدلية في المحافظة، وآليات تذليلها من خلال تنسيق الجهود ودعم البنية التحتية للمؤسسات العدلية، مع التأكيد على أهمية ترسيخ سيادة القانون وتعزيز ثقة المواطن بالمؤسسة العدلية.
ووجّه معالي الوزير خلال اللقاء باستحداث ملاحظيتي تسجيل عقاري في ناحيتي المشخاب والعباسية، لتوسيع نطاق الخدمات العدلية وتخفيف الزخم في دوائر المركز كما ثمّن معاليه الدور الإيجابي لمجلس المحافظة في دعم القطاع العدلي، مؤكداً التزام الوزارة بتنفيذ خططها الرامية إلى تطوير الأداء المؤسسي وتلبية احتياجات المواطنين وفق رؤية شاملة للنهوض بالقطاع العدلي في عموم البلاد.
وەزیری داد چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف دەکەوێت و ڕێنوێنی پێکهێنانی هەردوو تێبینەرایەتی تۆماری خانووبەرەی مشخاب وعەباسییە دەدات بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی ئەو دوو ناحییەیە.
لە میانی گەشتەکەیدا بۆ پارێزگاری نەجەف، بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد چاوی بە دکتور حسێن عیساوی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە کەوت، لە دیدارەکەدا ڕێکارەکانی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتی داد و حکومەتی خۆجێی و ئەنجومەنەکەی تاوتوێکران، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پەرەپێدانی واقیعی دادیی و باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بۆ هاووڵاتیان دەبێت.
لە دیدارەکەدا هەردوولا ئاڵنگارییەکانی بەردەم کاری بەڕێوەبەرایەتیەکانی دادیی لە پارێزگاکە و میکانیزمەکانی تێپەڕاندنیان لە میانی هەماهەنگی هەوڵەکان و پاڵپشتیکردنی ژێرخانی دامەزراوە دادییەکانیان تاوتوێکرد،و جەختیان لە گرنگی چەسپاندنی سەروەری یاسا و پتەوکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە دادییەکان کردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا جەنابی وەزیر ڕێنوێنیدا بە پێکهێنانی هەردوو تێبینەرایەتی تۆماری خانووبەرە لەهەردوو ناحییەی مشخاب و عەباسییە بۆ فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییە دادییەکان، هاوکات جەختی لەسەر دابینکردنی بینای پێویست لەلایەن پارێزگاکە بۆ ئەو دوو تێبینەرایەتییە کرایەوە. جەنابی وەزیر هەروەها ڕۆڵی ئەرێنی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی لە پاڵپشتیکردنی کەرتی دادیی بەرزنرخاند، پابەندبوونی وەزارەتیشی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی بە ئامانجی پەرەپێدانی ئەرکی دامەزراوەیی و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان، بەپێی تێڕوانینێکی گشتگیر بۆ پەرەپێدانی کەرتی دادیی لە سەرتاسەری وڵاتدا.