خلال زيارته إلى سجن النجف.. وزير العدل يوجه بتطوير الورش التأهيلية و توفير المستلزمات الأساسية وتحسين الخدمات الصحية وفقا للضوابط الطبية .
أجرى وزير العدل الدكتور خالد شواني زيارة تفقدية إلى سجن النجف الإصلاحي برفقة محافظ النجف السيد يوسف كناوي، للاطلاع على الواقع الخدمي والإنساني داخل المؤسسة. واستهل جولته بعقد اجتماع مع الكوادر الإدارية والأمنية، ناقش خلاله أبرز التحديات والمقترحات لتطوير الأداء وتعزيز بيئة العمل داخل السجن.
وتفقد الوزير الورش التأهيلية والمهنية الخاصة بتدريب النزلاء، موجهاً بتطويرها وتزويدها بالمستلزمات الحديثة لتعزيز فرص إعادة التأهيل والاندماج المجتمعي بعد انقضاء الأحكام. كما شملت الجولة زيارة القواطع السجنية ولقاء عدد من النزلاء والاستماع إلى مطالبهم.
وأصدر معاليه توجيهات بتوفير المستلزمات الأساسية وتحسين الخدمات الصحية داخل السجن، بالإضافة إلى السماح بإدخال الأدوية الخاصة بالأمراض المزمنة بعد التأكد من سلامتها، في إطار التزام الوزارة بالمعايير الإنسانية والرعاية الصحية المتكاملة للنزلاء.
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ زیندانەکەی نەجەف..
وەزیری داد ڕێنوێنی پەرەپێدانی وۆرکشۆپی شیاندنەوە و دەستەبەرکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەپێی ڕێسا پزیشکییەکان دەدات.
د.خالید شوانی وەزیری داد بەیاوەری بەڕێز یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف،زیندانی چاکسازی نەجەفی بەسەرکردەوە، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی خزمەتگوزاری و مرۆیی نێو دامەزراوەکەدا.
جەنابی وەزیر سەرەتای گەشتەکەی بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کارمەندانی کارگێڕی و ئەمنی دەستپێکرد، وتیایدا دیارترین ئاڵنگارییەکان و پێشنیارەکانی پەرەپێدانی ئاستی کارکردن و پتەوکردنی ژینگەی کارکردن لەناو زیندانەکەدا تاوتوێکرد.
جەنابی وەزیر وۆرک شۆپەکانی شیاندنەوە و پیشەیی تایبەت بە ڕاهێنانی زیندانییەکانی بەسەرکردەوە، ڕێنوێنیدا بە پەرەپێدانی ودەستەبەرکردنی کەلوپەلی مۆدێرن بۆ پتەوکردنی دەرفەتەکانی دووبارە شیاندنەوە و تێکەڵکردنی کۆمەڵایەتی دوای تێپەڕاندنی سزاکانیان. هەروەها گەشتەکە سەردانی کەرتەکانی زیندان و چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک زیندانی و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان لەخۆگرتبوو.
جەنابی وەزیر ڕێنوێنیشیدا بە دەستەبەرکردنی کەرەستە سەرەکییەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان نێو زیندانەکەدا. هەروەها ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی دەرمانەکان، لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت بە ستانداردە مرۆییەکان و چاودێری تەندروستی گشتگیر بۆ زیندانییەکان.