في إطار المساعي المشتركة بين جمهورية العراق والجمهورية الإسلامية الإيرانية لتعزيز مفاهيم حقوق الإنسان وتبادل الخبرات القانونية، وقّعت وزارة العدل العراقية ولجنة حقوق الإنسان الإيرانية مذكرة تفاهم رسمية تهدف إلى تطوير آليات التعاون الثنائي في هذا المجال الحيوي. جاء ذلك خلال زيارة معالي وزير العدل العراقي الدكتور خالد شواني إلى طهران، ولقائه برئيس لجنة حقوق الإنسان الإيرانية الدكتور ناصر السراج وعدد من كبار المسؤولين.
وتنص المذكرة على تعزيز التعاون الفني والمؤسساتي بين البلدين في مجالات حقوق الإنسان، وتطوير القدرات وبناء الكفاءات، وتنسيق المواقف في المحافل الإقليمية والدولية ذات العلاقة، بما يسهم في دعم المسارات الحقوقية في كلا البلدين، ويعزز من التزامات الجانبين في الإطارين الوطني والدولي.
وأكد الجانبان خلال مراسم التوقيع أهمية هذه الخطوة في ضوء التحديات المشتركة، وعبّرا عن تطلعهما إلى شراكة استراتيجية قائمة على التفاهم وتبادل الخبرات، بما ينعكس إيجابًا على تطوير المنظومات العدلية والقانونية في العراق وإيران على حد سواء.
وشدّد معالي وزير العدل على أن هذه الاتفاقية تأتي ضمن توجهات الحكومة العراقية لتعزيز التعاون الإقليمي في المجالات العدلية و القانونية والإنسانية، في حين أشار الجانب الإيراني إلى أهمية بناء جسور التواصل مع الدول الجارة، وفي مقدمتها العراق، في إطار رؤية شاملة لتعزيز الاستقرار والعدالة واحترام حقوق الإنسان.
وتُمثل مذكرة التفاهم هذه خطوة متوازنة تعكس رغبة البلدين في العمل المشترك، وتوحيد الجهود لمواجهة التحديات، والاستفادة من الخبرات المتبادلة، بما يعزز حضور البلدين على الساحة الدولية في هذا الملف الحيوي.
 
لە میانەی سەردانی جەنابی وەزیری داد د.خاليد شوانی بۆ ئێران...
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ پتەوکردنی هاریکاری لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە نێوان بەغدا و تاران واژۆ دەکرێت
لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی چەمکەکانی مافی مرۆڤ و ئاڵوگۆڕی شارەزایی یاسایی، وەزارەتی دادی عێراق و لیژنەی مافەکانی مرۆڤی ئێران یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی رەسمییان واژۆ کرد بەمەبەستی پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هاوکاری دووقۆڵی لەم بوارە ستراتیژییه. ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەکەی جەنابی وەزیری دادی عێراق دکتۆر خالید شوانی بۆ تاران، ودیداری لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، دکتۆر ناسر سەراج و ژمارەیەک گەورە بەرپرسان هات.
یاداشتەکە باس لە پتەوکردنی هاریکاریی تەکنیکی و دامەزراوەیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و پەرەپێدانی تواناکان و بنیاتنانی کارامەیی و هەماهەنگیی هەڵوێست لە کۆڕبەندە پەیوەندیدارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا دەکات، بەشێوازێک کەڕۆڵی هەبێت لە پاڵپشتیکردنی ڕێرەوە مافناسییەکانی هەردوو وڵات، کە پابەندییەکانی هەردوولا لە چوارچێوەی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا پتەوتر دەکات.
لە میانی مەراسیمی واژۆکردندا هەردوولا جەختیان لە گرنگی ئەم هەنگاوە کردەوە لە سایەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکاندا و،خواستی خۆیان بۆ هاوبەشییەکی ستراتیژی لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکان دەربڕی کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پەرەپێدانی سیستەمەکانی دادیی و یاسایی لە عێراق و ئێران دەبێت.
جەنابی وەزیری داد جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتننامەیە دەکەوێتە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی حکومەتی عێراق بۆ پتەوکردنی هاریکارییە هەرێمایەتییەکان لە بوارەکانی دادیی و یاسایی و مرۆییدا، کەچی لایەنی ئێرانی تیشکی خستە سەر گرنگی بنیاتنانی پردی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ،لەسەروویانەوە عێراق، لە چوارچێوەی دیدگایەکی گشتگیر بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.
ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە هەنگاوێکی هاوسەنگ بەرجەستە دەکات کە ڕەنگدانەوەی خواستی هەردوو وڵاتە بۆ کارکردنی هاوبەش، و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و سوودوەرگرتن لە شارەزایی ئاڵوگۆڕ، بەشێوازک ئامادەگیی هەردوو وڵات لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی لەم مەلەفە ستراتیژییە پتەوتر دەکاتەوە.