ضمن سلسلة الاجتماعات الدورية .. وزير العدل يترأس اجتماعاً للكوادر الإدارية في دائرة إصلاح الأحداث ويوجّه باتخاذ الإجراءات اللازمة للمباشرة ببناء مجمّع إصلاحي للأحداث في أبو غريب
عقد معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني، اجتماعاً موسعاً مع الكوادر الإدارية في دائرة إصلاح الأحداث، وذلك في مقر الوزارة، ضمن سلسلة الاجتماعات الدورية الهادفة إلى متابعة تنفيذ الخطط والإجراءات الخاصة بتطوير واقع المؤسسات الإصلاحية. وجرى خلال الاجتماع استعراض الإجراءات المتخذة ومتابعة نسب تنفيذ الخطط المعتمدة من قبل الوزارة، إلى جانب مناقشة أبرز التحديات والمعوقات التي تواجه عمل الدائرة، وسبل معالجتها لضمان استمرار تقديم الخدمات الإصلاحية والرعائية للفئات المستهدفة. كما أكد د. شواني على ضرورة توفير كافة المتطلبات الإدارية واللوجستية اللازمة لتمكين الدائرة من أداء مهامها، مشدداً على أهمية تسهيل اجراءات تنفيذ أحكام قانون العفو العام، وتهيئة جميع التسهيلات الممكنة بما يضمن إنجاز ملفات المشمولين وفق الأطر القانونية والإنسانية. وفي إطار تعزيز الإجراءات الأمنية في مراكز الإصلاح، وجّه معاليه برفد دائرة إصلاح الأحداث بالحراس الإصلاحيين والقوى الإجرائية الكافية، وبما يسهم في حفظ الأمن داخل المؤسسات الإصلاحية. وأكد معاليه على أهمية إعداد وتنفيذ برامج تأهيلية متكاملة تُعنى بإعادة تأهيل الأحداث ودمجهم إيجابياً في المجتمع، من خلال التدريب المهني، والدعم النفسي، والأنشطة التعليمية والثقافية، بما يضمن تعزيز فرصهم في بدء حياة جديدة مستقرة بعد انتهاء مدة محكوميتهم. واختتم معاليه الاجتماع بالتأكيد على اتخاذ الخطوات العاجلة للشروع في تنفيذ مشروع بناء مجمّع إصلاحي متكامل للأحداث في قضاء أبو غريب، بما ينسجم مع المعايير الوطنية والدولية لحقوق الإنسان، ويواكب التوجه الحكومي نحو تطوير البنى التحتية للمؤسسات الاصلاحية .
لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی خولیی... وەزیری داد سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ستافی کارگێڕی لە فەرمانگەی چاکسازی نەوجەوانان دەکات وڕێنوێنی گرتنەبەی ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستپێکردنی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی چاکسازی نەوجەوانان لە ئەبوغرێب دەدات جەنابی وەزیری داد دکتۆر خالید شوانی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لەگەڵ ستافی کارگێڕی لە فەرمانگەی چاکسازی نەوجەوانان لە بارەگای وەزارەت سازکرد. ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی خولیی بە ئامانجی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی پلان و ڕێکارەکانی تایبەت بە پەرەپێدانی واقیعی دامەزراوە چاکسازییەکان. لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانە کرا کە گیراونەتەبەر و بەدواداچوون بۆ ڕێژەی جێبەجێکردنی ئەو پلانانە کرا کە لەلایەن وەزارەتەوە پەیڕەوکراون. هەروەها دیارترین ئاڵنگاریی و بەربەستەکان کەڕووبەرووی فەرمانگەکە بۆتەوە، و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاکسازی و چاودێری بۆ توێژە سوودمەندەکان تاوتوێکران. د.شوانی هەروەها جەختی لەگرنگی دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییە کارگێڕی و لۆجستییە پێویستەکان کردەوە بۆ ئەوەی فەرمانگەکە بتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات. جەختی لە گرنگی ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای لێبوردنی گشتی و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی بەردەست بۆ دەستەبەرکردنی بەجێگەیاندنی دۆسیەی سوودمەندان بەپێی چوارچێوە یاسایی و مرۆییەکان. هەر لەچوارچێوەی پتەوکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە ناوەندە چاکسازییەکان، جەنابی وەزیر ڕێنوێنیدا کە فەرمانگەی چاکسازی نەوجەوانان پاسەوانی چاکسازی و کارمەندانی جێبەجێکردنی گونجاوی بۆ دابین بکرێت، کە بەشداری بکەن لە پاراستنی ئاسایش نێو دامەزراوە چاکسازییەکان. جەنابی وەزیر جەختی لە گرنگی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی بەرنامەی گشتگیری شیاندنەوە کردەوە کە ئامانجیان چاکسازی نەوجەوانان و تێکەڵکردنی ئەرێنییان لەگەڵ کۆمەڵگادا، ئەمەش لەمیانی ڕاهێنانی پیشەیی و پشتیوانی دەروونی و چالاکییە فێرکاری و کولتوورییەکانەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتی دەستپێکردنی ژیانێکی نوێی سەقامگیریان دوای تەواوکردنی ماوەی سزاکانیان زیاتر بکات. جەنابی وەزیر کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هێنا بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی چاکسازی نەوجەوانانی یەکگرتوو لە قەزای ئەبوغرێب، بەشێوازێکی هاوتەریب لەگەڵ ستانداردە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ،تاوەکو لەئاستی ڕسپاردەکەی حکومەت بێت بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی دامەزراوە چاکسازییەکان. راگەیاندنی وەزارەتی داد