وزير العدل يستقبل رئيس الطائفة المندائية ويؤكد حرص الوزارة على ضمان حقوقهم وحماية أملاكهم
التقى معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني، في بغداد، رئيس الطائفة المندائية في العراق والعالم الشيخ ستار جبار الحلو، حيث جرى بحث أوضاع أبناء الطائفة وسبل تعزيز ضمان حقوقهم وحماية أملاكهم.
وأكد معالي الوزير خلال اللقاء التزام وزارة العدل بواجبها في صون التنوع المجتمعي العراقي، مشدداً على أن الطائفة المندائية تمثل جزءاً أصيلاً من مكونات الشعب العراقي، وأن الوزارة تولي اهتماماً خاصاً بملف حماية حقوقهم وفق القانون.
من جانبه، أعرب الشيخ ستار عن تقديره لاهتمام وزارة العدل ودعمها المتواصل، مثمناً الخطوات العملية التي تسهم في تعزيز الثقة وتكريس مبدأ المساواة بين جميع المواطنين.
وەزیری داد پێشوازی لە سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائی دەکات و پابەندبوونی وەزارەت بە گەرەنتیکردنی مافەکانیان و پاراستنی موڵکیان دووپات دەکاتەوە
بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد، لە بەغدا لەگەڵ شێخ ستار جەبار حلو سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائی لەعێراق و جیھان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ڕۆڵەکانی تائیفەی سابیئەی مەندائی و ڕێکارەکانی پتەوکردنی گەرەنتیی مافەکانیان و پاراستنی موڵکیان تاوتوێکرا.
هەر لە میانی دیدارەکەدا جەنابی وەزیر پابەندبوونی وەزارەتی دادی بە ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی فرەچەشنی کۆمەڵایەتی عێراقی دووپاتکردەوە، جەختیشیکردەوە کە تائیفەی مەندائی نوێنەرایەتی بەشێکی ڕەسەنی پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکات و وەزارەت گرنگی تایبەت دەدات بەمەلەفی پاراستنی مافەکانیان بەپێی یاسا.
لای خۆیەوە شێخ حلو پێزانینی بۆ گرنگیدانی وەزارەتی دادو پشتیوانی بەردەوامەکانی دەربڕی و هەنگاوە کردارییەکان کە بەشدارن لە پتەوکردنی متمانە و چەسپاندنی پرەنسیپی یەکسانی لەنێوان سەرجەم هاوڵاتیاندا بەرزنرخاند.
