افتتح معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني، المجمع العدلي للدوائر العدلية في قضاء المحمودية جنوب بغداد، في إطار سياسة الوزارة الهادفة إلى تطوير البُنى التحتية وتحديث بيئة العمل في الدوائر التابعة لها، بما ينسجم مع متطلبات المرحلة الحالية وتقديم خدمات عدلية أكثر كفاءة للمواطنين.
وأكد معالي الوزير، خلال الافتتاح، أن وزارة العدل ماضية في تنفيذ خططها لتأهيل وتطوير جميع دوائرها في بغداد والمحافظات، بما يسهم في تحسين مستوى الخدمات المقدمة، وتوفير بيئة عمل ملائمة ، فضلاً عن تسريع إنجاز معاملات المواطنين وفق أعلى معايير النزاهة والشفافية.
وأشار إلى أن الوزارة تولي اهتمامًا كبيرًا بمواكبة الأنظمة الحديثة، من خلال اعتماد التكنولوجيا المتقدمة ورقمنة الإجراءات، والتوسع في تطبيق النظام الإلكتروني لإنجاز المعاملات، بما يقلل من الروتين الإداري ويعزز دقة العمل وسرعته.
ويُعد المجمع العدلي من المشاريع الحديثة، إذ صُمم وفق مواصفات عمرانية متطورة وبنظام “الكاونتر” لإضفاء مزيد من الشفافية وتنظيم تقديم الخدمات، ويضم دوائر التسجيل العقاري والكتّاب العدول ومديرية التنفيذ، ضمن بناية متكاملة مكونة من خمسة طوابق، جُهزت بالمستلزمات الفنية والخدمية اللازمة لضمان انسيابية العمل واستيعاب أعداد المراجعين.
ويأتي افتتاح هذا المجمع ضمن سلسلة مشاريع تنفذها وزارة العدل لتعزيز البنية التحتية للمؤسسات العدلية، ودعم التحول الرقمي، وترسيخ ثقة المواطنين بالخدمات العدلية المقدمة.
 
لە هەنگاوێکی پێشکەوتوودا بەرەو پەرەپێدانی ژێرخانی فەرمانگە دادییەکاندا...
وەزیری داد کۆمەڵگەی دادیی لە قەزای مەحمودیە دەکاتەوە کەبەپێی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی مۆدێرن کاردەکات
بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری داد،لە چوارچێوەی سیاسەتی وەزارەت کە ئامانجی پەرەپێدانی ژێرخان و مۆدێرنکردنی ژینگەی کارکردنە لە فەرمانگەکانیدا،بەهاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دادیی کاراتر بۆ هاووڵاتیان،کۆمەڵگەی دادیی لە قەزای مەحمودیە لە باشووری بەغدا کردەوە.
لە میانی کردنەوەی کۆمەڵگەدا، جەنابی وەزیر دووپاتیکردەوە کە وەزارەتی داد بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی سەرجەم فەرمانگەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان، تاوەکو بەشدار بێت لە باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان،و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی گونجاوی کارکردن، هەروەها خێرایی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی دەستپاکی و شەفافیەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت گرنگییەکی زۆر دەدات بە هاوتەریبوون لەگەڵ سیستمە مۆدێرنەکان، لەمیانی پەیڕەوکردنی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و دیجیتاڵکردنی ڕێکارەکان و، فراوانبوونی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بیرۆکراسیەتی کارگێڕی وپتەوکردنی وردبینی و خێرایی کارکردن.
کۆمەڵگەی دادیی پڕۆژەیەکی مۆدێرنە و بەپێی کوالێتییە تەلارسازییە پێشکەوتووەکان دیزاین کراوە و سیستەمی نۆرەی هەیە بۆ پێدانی شەفافیەت و ڕێکخستنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان. هەروەها فەرمانگەکانی تۆماری خانووبەرە و فەرمانگەی دادنووسەکان و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن لەخۆدەگرێت،لە چوارچێوەی بینایەکی پێنج نهۆمی یەکگرتوودا کە بە کەرەستەی تەکنیکی و خزمەتگوزاریی پێویست دەستەبەرکراوە بۆ دڵنیابوون لە کارکردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و لە ئامێزگزتنی ژمارەی خزمەتخوازان.
کردنەوەی ئەم کۆمەڵگەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک پڕۆژە کە لەلایەن وەزارەتی دادەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ پتەوکردنی ژێرخانی دامەزراوە دادییەکان و پاڵپشتیکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و چەسپاندنی متمانەی هاوڵاتیان بەو خزمەتگوزارییە دادییانەی کە پێشکەش دەکرێن.