خلال ترؤسه اجتماعًا ضم مديري مديريات العقاري في بغداد.. وزير العدل يوجه بتطوير البنى التحتية للمديريات واتخاذ كافة الإجراءات القانونية للحفاظ على أملاك المواطنين والدولة وتقديم الخدمات بانسيابية.
ترأس وزير العدل الدكتور خالد شواني اجتماعًا ضم مديري مديريات التسجيل العقاري في بغداد، لبحث واقع العمل والمعوقات التي تواجه أداءها، وسبل النهوض بها على المستويين الفني والإداري.
وخلال الاجتماع، وجّه الوزير بتطوير البنى التحتية وتوفير جميع المستلزمات الفنية واللوجستية لتقديم أفضل الخدمات للمواطنين. وشدد الدكتور شواني على ضرورة اتخاذ كافة الإجراءات القانونية السليمة في عمليات نقل الملكية، بما يضمن حماية حقوق المواطنين من جهة، وصون ممتلكات الدولة من جهة أخرى، لافتًا إلى أن الوزارة لن تتهاون إزاء أي خرق قانوني أو تلاعب في هذا الجانب الحساس.
وأكد السيد الوزير أهمية أن تكون الكشوفات العقارية دقيقة وموثقة، لا سيما تلك المتعلقة بأملاك الدولة، داعيًا إلى الالتزام الكامل بالضوابط القانونية والمعايير المهنية المعتمدة في هذا المجال. كما أوعز بضرورة إعداد تقارير دورية عن التحديات التي تواجه المديريات ورفعها إلى الجهات المختصة، لمتابعة المعالجات بشكل مباشر.
وأشار معاليه إلى أن هذا الاجتماع يأتي ضمن سلسلة لقاءات دورية تهدف إلى تقييم الأداء والنهوض بواقع العمل في بغداد والمحافظات، وتوحيد الجهود لتطوير هذه المؤسسة الحيوية التي ترتبط بشكل مباشر بمصالح المواطنين والاقتصاد الوطني.
لەمیانی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانووبەرەی بەغداد...
وەزیری داد ڕێنوێنی پەرەپێدانی ژێرخانی بەڕێوەبەرایەتییەکان و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی هاووڵاتیان و دەوڵەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەڕێکوپێکی دەدات.
دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆماری خانووبەرەی بەغداد کرد، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای کارکردن و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنیان و، ڕێکارەکانی بووژاندنەوەیان لەسەر هەردوو ئاستی تەکنیکی و کارگێڕی.
لە میانی دیدارەکەدا جەنابی وەزیر ڕێنوێنیدا بە پەرەپێدانی ژێرخان و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە تەکنیکی و لۆجستیکییەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان . دکتۆر شوانی جەختی لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی دروست لە پرۆسەکانی گواستنەوەی موڵک و دەستەبەرکردنی پاراستنی مافی هاووڵاتیان لەلایەک و پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەلایەکی ترەوە کردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت هیچ درێغی لەبەرەنگاربوونەوەی هەر پێشێلکارییەکی یاسایی یان دەستکاریکردنی ئەم لایەنە هەستیارە ناکات.
جەنابی وەزیر جەختیکردەوە لە گرنگی ئەوەی سەرجەم بەڵگەنامەکانی خانووبەرە ورد و دۆکۆمێنتکراو بێت، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە موڵک و ماڵی دەوڵەتەوە، هەروەها بانگەوازی پابەندبوونی تەواوەتی بەمەرجە یاسایی و ستانداردە پیشەییە کارپێکراوەکانی ئەم بوارەدا کردەوە. هەروەها فەرمانیکرد بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولیی سەبارەت بەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێتەوە و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرز بکرێتەوە بۆ بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی چارەسەرییەکان.
جەنابی وەزیر ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی خولیی بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی ئاستی کارکردن و بووژاندنەوەی دۆخی کارکردن لە بەغدا و پارێزگاکان و، یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی ئەم دامەزراوە ستراتیژییە، کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ئابووری نیشتمانییەوە.