وزير العدل د. خالد شواني يلتقي رئيس محكمة استئناف النجف الأشرف لتعزيز التعاون المشترك بين وزارة العدل والسلطة القضائية
في إطار جولته الميدانية في محافظة النجف الأشرف، التقى معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني، رئيس محكمة استئناف النجف القاضي حسين سويدي، لبحث آليات تعزيز التعاون المشترك بين السلطتين القضائية والتنفيذية، ولا سيما في ما يتعلق بتنفيذ القرارات القضائية من قبل الدوائر العدلية بانسيابية وفعالية.
وأشاد معالي الوزير بالدور المحوري الذي يضطلع به القضاء العراقي، مثنياً على ما يتمتع به من استقلالية ومهنية عالية، مؤكداً أن هذه السمات أسهمت بشكل كبير في ترسيخ سيادة القانون وتعزيز السلم المجتمعي. كما شدد على أهمية الدور الذي تؤديه وزارة العدل في تنفيذ الأحكام القضائية بدقة وشفافية، بما يسهم في تحقيق العدالة وصون الحقوق.
من جهته، أعرب القاضي حسين سويدي عن ترحيبه بزيارة معالي الوزير، مؤكداً أهمية هذا التواصل المؤسسي بين الوزارة والسلطة القضائية، لما له من أثر إيجابي في مناقشة مستجدات العمل والارتقاء بالأداء الإداري والفني في الدوائر العدلية.
د.خالید شوانی وەزیری داد چاوی بە سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف دەکەوێت بەمەبەستی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری
لە چوارچێوەی گەشتە مەیدانییەکەیدا بۆ پارێزگاری نەجەف، بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد، چاوی بەدادوەر حسێن سوەیدی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف کەوت، بەمەبەستی تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی پتەوکردنی هاریکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردن، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان بەڕێکوپێکی وکارایی لەلایەن فەرمانگە دادییەکانەوە.
جەنابی وەزیر ستایشی ڕۆڵی میحوەری دەسەڵاتی دادوەری عێراقی کرد و سەربەخۆیی و پیشەیی بوونی بەرزنرخاند، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم خەسڵەتانە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووه لە چەسپاندنی سەروەری یاسا و پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی. هەروەها جەختی لە گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە وەزارەتی داد ئەنجامی دەدات لە جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان بە وردبینی و شەفافیەتەوە، کە ئەمەش ڕۆڵی دەبێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکان.
لای خۆیەوە دادوەر حسێن سوەیدی پێشوازی لە سەردانەکەی جەنابی وەزیر کرد، جەختی لەسەر گرنگی ئەم پەیوەندییە دامەزراوەییەی نێوان وەزارەت و دەسەڵاتی دادوەری کردەوە، لەبەر کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی کار و باشترکردنی ئەرکی کارگێڕی و تەکنیکی لە فەرمانگە دادییەکاندا.