ضمن زيارته للدوائر العدلية في النجف الأشرف.. وزير العدل د. خالد شواني يتفقد مديرية التسجيل العقاري ودائرة الكاتب العدل ويوجّه بتسهيل الإجراءات وتوفير مستلزمات ومتطلبات العمل
أجرى وزير العدل الدكتور خالد شواني، برفقة محافظ النجف الأشرف السيد يوسف كناوي، زيارة ميدانية إلى مديرية التسجيل العقاري في النجف ودائرة الكاتب العدل، لمتابعة سير العمل ميدانياً والاطلاع على أبرز الاحتياجات، بهدف ضمان تقديم أفضل الخدمات للمواطنين.
وأكد معاليه، خلال لقائه بالملاكات الإدارية والفنية، أهمية توفير كافة المستلزمات والمتطلبات التي من شأنها رفع كفاءة الأداء وتسريع إنجاز المعاملات، بما ينعكس إيجاباً على مستوى الخدمة المقدمة.
كما التقى السيد الوزير بالمراجعين واستمع إلى ملاحظاتهم بشأن إجراءات إنجاز معاملاتهم، ووجّه بضرورة تسهيل الإجراءات أمام المراجعين، لاسيما ما يتعلق بملف التسجيل العقاري وأصدار الوكالات، مع التأكيد على الالتزام بأعلى درجات الشفافية والدقة في تطبيق القوانين والتعليمات النافذة.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ فەرمانگە دادییەکانی نەجەف...
د.خالید شوانی وەزیری داد بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرە وفەرمانگەی دادنووسەکان بەسەر دەکاتەوە و ڕێنوێنی ئاسانکاریی ڕێکارەکان و دەستەبەرکردنی کەرەستە وپێداویستییەکانی کارکردن دەدات
دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد بەیاوەری بەڕێز یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف سەردانێکی مەیدانی بۆ بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرە لە نەجەف و فەرمانگەی دادنووسەکان ئەنجامدا، بەمەبەستی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ ڕێرەوی کارەکان و ئاگاداربوون لەدیارترین پێداویستییەکان، بە ئامانجی دڵنیابوون لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان.
لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ستافی کارگێڕی و تەکنیکی، جەنابی وەزیر جەختی لە گرنگی دابینکردنی هەموو کەرەستە پێویستەکان کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی کارامەیی ئەرکەکان و خێراتر ڕاییکردنی مامەڵەکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان دەبێت.
هەروەها جەنابی وەزیر چاوی بە خزمەتخوازان کەوت و گوێیبیستی سەرنجەکانیان بوو لەسەر ڕێکارەکانی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. وڕێنوێنی پێویستی ئاسانکاری ڕێکارەکانی بەردەم خزمەتخوازان کرد، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بەدۆسییەی تۆمارکردنی خانووبەرە و دەرکردنی بریکارنامەکان، هاوکات جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە بەرزترین ئاستی شەفافیەت و وردبینی لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکاندا.